بەپێی زانیاری گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ پێنج شەممە ۹ی سەرماوازی ۲۷۱۷ی کوردی تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی”هیوا مستەوفی” لە ڕێگای “کێلە شین” لە ناوچەی گوندی میر ئاوای شاری شنۆ لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناو براو بە هۆی کەش وهەوای زۆر ساردەوە لە شوێنە رەق دەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدات.
کەم دەستی و کەم داهاتی و نەبونی پیشە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرفتە بەرفراوانە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەیە، بەڵام بەر پرسانی حکومەتی و دەوڵەتی سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ چارەسەری کێشەی بێکاری کەم تەرخەمن، کە بەو هۆیەوە دانیشتوانی ناوچەکە سەرەڕای مەترسی و کێشە گەلی زۆر و نبونی پێگەیەکی دەرهێنانی بژێوی دەست دەدەنە دەر هێنانی بژێوی ژیان لە رێگای کۆڵبەریەوە و لەمپەر و کێشەگەلێکی سروشتی و ناوچەیی زۆر لەم پیشەدا تێدەپەڕێنن کە بەو هۆیەوە زۆرێک لە کۆڵبەران گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار دەبن، لە لایەکی تریشەوە دامودەزگا حکومیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەن بۆسەر ژیان و تەندروستی کۆڵبەران بەو جۆرەی کە بە تەقەی راستەوخۆ و لێدانی کۆڵبەران، چاولێگەری گیان لەدەست دان و بریندار بونی کۆڵبەرانین لە ناوچە جیا جیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


