ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەعبان محەممەدی مامۆستای دەستبەسەرکراوی شاری مەریوان بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازراوە.
شەعبان محەممەدی لە چالاکانی پەروەردەیی و مامۆستای قوتابخانەکانی شاری مەریوانە، کە بە بۆنە بەشداری لە گردبوونەوەی مامۆستایان لە مەریوان دەستبەسەر کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە مامۆستایانی مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەری ئەم ئەندامەی لێژنەی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بێجگە لە ئامادەبوون و گردبوونەوەی بەربڵاوی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فيرکاری لە سێ گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی لێک جیاواز لە بەرانبەر قایمقامەتی و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ـیش ئامادە ببون.
هاوکات لە گەڵ گواستنەوەی ئەم مامۆستا دەستبەسەر کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاععات، ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری ئێران لە شاری خوڕەم ئاوا مامۆستایانی قوتابخانەکانیان لەو شارە داوەتە بەر هەڕەشە.
ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری بە ناردنی ڕاگەیەندراوێک هەڕەشەی لە مامۆستایانی ئەو شارە کردووە کە لە ناڕەزاییە پیشەییەکان بەشداری نەکەن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاە بوونەتەوە، لەو ڕاگەیەندراوەدا فەرمانیان بە بەرپرسانی قوتانخانەکان داوە لە ئەگەری نەبوونی مامۆستایان لە سەر پۆلەکان و یان مانگرتن و بەشداری نەکردنی مامۆستایان لە پڕۆسەی فێرکاری، ناونیشسنی ئەم کەسانە ڕەوانەی بەشی ئیدارە چاودێری( حراست) دەکرێ.
ق.ش


