چالاکێکی دیکه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاران بە ناوی “خەبات دێهدار” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هێزە ئەمینییەکانی ئێران هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەمەڕ ئیزنی دەستبەسەر کردنی ناوبراویان پێ نەبووه.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگرتنی خەبات دێهدار نەزانراوە.
هەروەها دیار نییه ئەو چالاکە کرێکاریە بە چ هۆیەک و بە چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە که لە ماوەی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی کوردستان، چەندین هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمینییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ڕەوانەی گرتوخانە کراون.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *