نوێ کرایەوە؛ ناونیشانی بریندارکراوێکی مێهران ئاشکرا کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٧ ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، منداڵێکی ٥ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی سوهەیل هاشمی خەڵکی ناوچەی ڕەزائاوای مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار بووە.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو منداڵە بریندار بووە لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئیلام لە بەشی نەشتەرگەری پیاوان لە ژێر چاوەدێری دایە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر دەبنە قوربانت مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق کە پاش شەڕی هەشت ساڵە لە شوێنەکانی خۆیان ماونەتەوە و پتر لە ٣٣ ساڵە هێشتا هەوڵێکی جیددی بۆ کۆکردنەوە و خاوێنکردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەو مینانە نەدراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *