ک.م.م.ک:
یەکشەمە 17ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی “سیامەند خوارەزم، ئەیوب مووسا، هاورێ خوارەزم، موراد ساعی و ئاسۆ شێخەی” خەڵکی شنۆ، دوای لێپرسینەوە لە بنکەیەکی ئەمنی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ، گوازرانەوە بۆ زیندانی ئەم حکوومەته لە شاری شنۆ.
شایانی باسە کە، ناوبراوەکان بە درێژایی ئەم مانگە دا، بەبێ پێشکێش کردنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو پێنج هاوڵاتییە کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س