هاوڵاتییەک خەڵکی پاوە سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:
شەممە 16ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، مێرمنداڵێک تەمەن 18 ساڵ کە ناوی ڕۆیا موحیەدینیە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە پاوە بە سەرۆکایەتی دادوەر یەعقوب حەبیبی شەمس بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” سزای ساڵێک زیندانیکردنی تەعزیری و سێ ساڵ قەدەغەی سەفەر کردن بۆ دەرەوەی ئێرانیان بەسەردا سەپاندووە.

جێی تێبینییە کە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی ڕۆیا موحیەدینی بەبێ ڕێزگرتن لەمافی تۆمەتبارێک و بەبێ مافی دەستگەیشتن بەپارێزەرێک بەڕێوەچووە.

جێی ئاماژەیە کە، هاوینی ڕابردوو دوای پێنج مانگ لەئەندامبوون لەیەکێک لەحزبە کوردستانییەکان و جیابوونەوە لەحزبەکە گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە خاڵی لەسنووری لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوه دەسبەسەر کرا.


هەروەها دەبوایە بۆ ماوەی هەفتەیەک هەموو ڕۆژێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پاوە بناسێنێت.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *