بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو،دادگای شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،داواکاری پێداچوونەۆەی ئامادەکراو لەلایەن پارێزەرانی ۶زیندانی سیاسی ،کەلەزیندانی میاندواو ڕاگیراون بەرپەرچ دایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە،دیوانی باڵای ووڵات پاش ۶مانگ لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە،بەبێ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم وبانگهێشتی شایەتحاڵی دۆسیەکە،حوکمی دادگای سزای دانی میاندواوی وەکوو خۆی پەسەند کرد وبنەماڵە وپارێزەرانی ئەم ۶زیندانییە سیاسییە بەمەبەستی پێداچوونەوە وخوردبوونەوە لە دۆسیەکەیان،لەچەندد حەوتووی ڕابردووچاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی دادگای ورمێ بەئەنجام گەیاند بەڵام بەهۆی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان، لەسەر کارناسانی دادگا،ئەم داواکارییەیان بەرپەرچ دایەتەوە.
لەپاییزی ساڵی ۹۳، کەماڵ ئەحمەدنەژاد،تاوانباری یەکەم هاوڕێ لەگەڵ ۵هاوڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی(گامێش گوڵی)سەربەشاری میاندواو بەناوەکانی(هەڵمەت عەبدوڵاهی، سلێمان کەری، میلاد عەبدی، سەعید سیاهس ومستەفا تەهازادە)پاش کوشتنی یەکێک لەئەندامانی بەسیج بەناوی”هاشم زەینالی”دەسبەسەر وبۆماوی ۶مانگ لەژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کەوتنە ژێر لێپرسینەوە وئەشکەنجە ووەرگرتنی دان پێدانانی تلەڤزیۆنی و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دۆسیەیەکی نێزیک بە٤۰۰لاپەڕە گەڵاڵەکرا ولەلایەکی دیکەوە پارێزەران وبنەماڵەی ئەم زیندانیانە بەڵگە ودیکۆمێنت گەلێکیان لەمەڕ بێ تاوانی ئەوان ئامادە کردووە ،بەڵام دیوانی باڵای ووڵات ڕێک حوکمی دادگای سزای پەسەند کردبوو.
جێگەی باسە کە،سەرەڕای جاڕنامەی مافی مرۆڤ کحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لەواژۆکەرانر ئەم جاڕنامەیە ،باس دەکات:هەرتاکێک تاوانبار بەتاوانێکی سزاهەڵگر،جێگەی خۆیەتی ومافی ئەوەی هەیە تاکاتی ڕوون بوونەوە وسەلماندنی تاوانەکەی لەبەرانبەر یاسا،لە دادگایەکی گشتی وئاشکرا کەهەموو مافەکانی بۆبەرگری کردن لەخۆر پارێزراو بێت ،بەبێ تاوان لەقەڵەم بدرێت.بەڵام حکوومەتی کۆمارئیسلامی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ،سەرەڕۆیانە وبەبێ هیچ دادگایی کردنێک ،تاوانباران بە ئەشکەنجە ودانپێدانانی زۆرە ملێ زیندانیان دەخاتە بن گرانترین ئەشکەنجە وگوشارەوە،کەئەمە بۆخۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤە ،وهەرلەم پێوەندییەدا ئەم زیندانیانە لەڕێوڕەسمی سەرەکی لقی یەکی دادگای سزاکانی میاندواو بەئامادەبوونی ۳دادوەر،سەرەڕای بەرپەرچدانەوەی ئەو تۆمەتانەی لێیان دراوە ،ئەو دانپێدانانەی لێیان وەرگیراوە ڕایان گەیاندووە کەلەژێر ئەشکەنجە دابووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان