وردەکاری هێرشی چەکداری بۆ سەر خەڵکی گوندی قەڵاواری و برینداربوونی هاوڵاتیانی یارسان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، دوابە دوای هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر خەڵکی یارسان لە گوندی قەڵاواری سەر بە سەرپێڵ زەهاو، دوو کەس لە هاوڵاتیانی یارسان بە ناوەکانی”گوڵمراد مرادی و سامان بووچانی” بریندار بوون.

بە پێی کوتەکانی سەرچاوەیەکی خۆجێیی بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢٠ی شەو ماشێنێکی مۆدێل (GRX) هەڵیکوتایە سەر قاوەخانەیەک لە گوندی قەڵاواری و پاش دەسڕێژی بەردەوام بۆ سەر ئەو ماشێنانەی ڕاوەستابوون، هاوڵاتیانی یارسانیان دایە بەر تەقە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی ناوبراو بریندار بوون.

سەرچاوەی ناوبراو کوتی: ئامانجی تەقە لەو ماشێنانەی ڕاوەستابوون تا پاش دەرچوونی کەسانی هێرشبەر و چەکدار لە شوێنەکە، خەڵکی خۆجێی نەتوانن دوایان بکەون.
هەروەها ناوبراو ئاشکرای کرد، هاوڵاتیانی بریندار کە پەراسوو و ڕوومەتیان بریندار ببوو بۆ نەخۆشخانەیەک لە سەر پێڵ زەهاو ڕاگوازران.

شایەنی باسەلەهەواڵە پێشووەکاندا باس لە برینداربوونی سێ هاوڵاتی یارسان کرابوو کە دوابەدوای سەرڕاست کردنەوەی سەلمێندراوە 2 کەس بریندار بوون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، تا کاتی بڵاو کردنەوەی هەواڵەکە، ناونیشانی هێرشبەران ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *