ک.م.م.ک
پێنجشەمە 14ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “زەمانە زیڤیە و مقداد حەسەن نەژاد (ناسراو بە کاردوخ)” خەڵکی سەقز لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنییەتی ئێران لەو شارە گواسترانەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنییەتی لە سنە.
جێی ئاماژه یە که ئەم دوو هاوڵاتیه له ڕێکەوتی 9ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەسبەسەر کراون.
جێگای تێبینییە، کە زەمانە زیڤیە (زیویە)ساڵی 2717 دا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە گردبوونەوەکانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز بە 50کەڕەت لێدانی قامچی (بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگیراوە) و یەک ملیۆن و هەشت سەدھەزار تمەن بە غەرامە(پارەی نەقدی) سزادرا.
خاتوو زیڤیه دەرچووی یاسای زانکۆی پەیام نوور-ی سەقزە.
جێگای ئاماژەیە، کە تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە، لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو دوو هاوڵاتییە کراون و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنیان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س