سەلاح بەهرامیان بە تێپەڕاندنی دووساڵ زیندانی، رەوانەی گرتووخانە کرا

ک.م.م.ک:
بە پێی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەمە 13 ـی رێبەندانی 2721ـی کوردی، سەلاح بەهرامیان هاوڵاتی خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شاری شنۆ، تەمەن 44 ساڵ، پاش بانگهێشت کردن بۆ بەشی تاوانەکانی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ، دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.


شایەنی باسە، ناوبراو رێکەوتی 22ـی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ، دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی مانگێک بەسەر پرۆسەی لێپرسینەوەیدا بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


سەلاح بەهرامیان چالاکی مەدەنی خەڵکی شنۆ، لە مانگی گەلاوێژ دا لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلام ئێرانەوە لە شنۆ، بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” بە 2 ساڵ زیندان سز درا و ئەم حوکمە لە دادگای تێهەڵچوونەوەدا لە ورمێ، وەک خۆی سەرڕاست کرایەوە.


م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *