KMMK:
دوشەممە ۶ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی ئەندامانی رێکخراوەیی کلتووری و کۆمەڵایەتی نۆژین بۆ دەڕبڕینی نارەزایەتی دژ بە دەستبەسەر کرانی ۳ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لەبەر ناوەندی دادی (دادگستری) کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە گردبوونەوەیان پێک هێناوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەندامانی رێکخراوەکە بە هەڵگرتنی پلاکارتی نوسراو خوازیاری ئازادی ئەندامانی گیراوی ڕێکخراوەکەیان بوون.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە پێنج شەممە سێ ئەندامی ئەو رێکخراوەیە بە ناوەکانی ئیدریس مێنبەری، زارا مەحەمەدی و رێبوار مێنبەری بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


