ک.م.م.ک:
دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، جەبار دووستی، لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان و نیشتەجێی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی “هێمن ڕەسووڵ زادە” کوڕی عومەر خەڵکی گوندی میراوا سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکی پیشەیی مامۆستایانە، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی، بەر لە دەستپێکردنی گردبوونەوەی گشتگیری مامۆستایان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، دەستبەسەری هێمن ڕەسووڵ زادەـ یش بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاریدەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی دوایی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان داوەتە دەزتبەسەری هاوڵاتیانی شارەکانی کوردستان.
ق.ش