بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ، هاوڵاتییەکی شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکە ساسان بابایی خەڵکی کامێران حەوتویەکە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لە کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە . ئەم هاووڵاتییە مامۆستای قوتابخانەیە و هەروەها چالاکێکی ژینگە پارێز و کەژەوانی دەکات.
شایانی باسە، ساسان بابایی پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی حزبێکی کوردی لە زیندان کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


