چەنگیز قەدەم خێری، سەرەڕای کێشەی جددی گوورچیلە بێ چارەسەری ماوەتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانی سیاسی “چەنگیز قەدەم خێری” لە دۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدایە و ژیانی ئەم زیندانێ سیاسیە لە مەترسیدایە.


چەنگیز قەدەم خێرێ بەهۆی هەوکردن و تێکچوونی گورچیلە لە دۆخێکی سەختی جەستەییدا و پزیشکانی زیندانیش ڕایانگەیاندووە کە دەبێت دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام ناوبراو لە هەر چارەسەرییەکی پێویست و چاودێری پزیشکی بێبەر کراوە.
جێی ئاماژەیه، کە ئەم گیراوە سیاسیە چەندین جار بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەدۆخی بەسەرداسەپێنراوی دەوڵەتی ئێران مانی لەخواردن گرتووە.

چەنگیز قەدەم خێری لەدایکبوویی 2688ی کوردی و خەڵکی کامێرانە و لە بەهاری 2711دا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە تۆمەتی “موحاریبە لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە” دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە سنە.


قەدەم خێری لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی “هەڵسووکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “ئەندامێتی لە حیزبە کودستانییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێران” لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی سزای 40 ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخستنە(تەبعید) مەحکووم کرا.

زیندانی سیاسی چەنگیز قەدەم خێری دوای دوو ساڵ کێشانی زیندان بۆ زیندانی مەسجد سلێمان دوورخرایەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی 27ی 2720ەوە لە زیندانی مەسجد سلێمان لە پارێزگای خوزستان گوازرایەوە بۆ زیندانی شیبان.

قەدەم خێری هەتا مانگی رەزبەری 2720 لە زیندانی ئەهواز بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە پزیشکی دادوەرییەکەی ئەهواز ڕایگەیاندبوو کە پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندانەکە گرنگیان بەم مژارە نەدا و دواجار بە دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات لە هەمان مانگدا بەبێ هیچ ڕێوشوێنێکی پزیشکی ئەویان گەڕاندەوە بۆ زیندانی مەسجد سلێمان.


ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 19ی جۆزەردانی 2711 لە شاری سنە لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا و گولەیەک بەر گورچیلەی کەوتوو و بووە هۆی لەکار کەوتنی یەک لە گورچیلەکانی، لە لایان هێزەئەمنیەکان بە برینداری دەستبەسەر کرا و گولەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گورچیلەی ئەو زیندانییە مایەوە و لە کۆتاییدا بووە هۆی لەدەستدانی تەواوی گورچیلە.

ا.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *