هەواڵەکان

قەدەغەکردنی هەوڵە جەماوەرییەکان بۆ گەڕان بەدوای کۆڵبەرە ونبووەکان لە مڕگەوەری ورمێ

ک.م.م.ک:
دووشەممە 4ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی بارزان مەهینی کوڕی شەوکەت و 17 ساڵە، بەهلوول سەیدانی‌فەرد کوڕی کەریم و خێزاندار، ئەسعەد سەیدانی‌فەرد” کوڕی ڕەحیم خیزاندار و خەڵکی گوندی باوانن-ی سەر بە دەڤەری مەرگەوەڕی ورمێ، کە لە پاش نیوەرۆی پێنجشەمە 23ی بەفرانبار بەهۆی کڕیوە و بەفربارینەوە لە دۆڵی بنار بێسەروشوێن بوونەوە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ و چارەنووسییان لە بەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکوومەتی ئێران گەڕان بەدوای ئەو سێ کۆڵبەرەدا لەلایەن هێزە جەماوەرییەکانەوە قەدەغەکردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە فەرهاد و ئازاد خۆسرەوی دوو برای کۆڵبەری مەریوانی دوو ساڵ پێش ئێستا لە سەرمادا ڕەق بوونەوە و ساڵی پاریش پێنج کۆڵبەر لە گوندی کورانی ورمێ لە ژێر هەرەس هێنانی بەفر دا گیانیان لەدەست دان.

ڕای گشتی نیگەرانە لە دووبارەبوونەوەی ئەو تراژیدیایە لەسەر سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی ورمێ کە دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەک تەنیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و هێزی ئاسمانیان بۆ ڕزگارکردنی کۆڵبەران بەکار نەهێنا بەڵکو لە ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی جەماوەرییەکانیش قەدەغە کرد.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر دۆخی ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەردەستدا نییە.
ع. س

Related posts

سەپاندنی ٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بەسەر سێ هاوڵاتیدا

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

بەیانییەی مامۆستانیانی زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر مەحکووم کردنی هێرشی حکوومەتی تورکیا

Leave a Comment