کوژران و بریندار بوونی دوو مێرمنداڵ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتیی ئێرانەوە

ک.م.م.ک

ڕۆژی چوارشەمە 29ی بەفرانباری 2721ی کوردی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە ئۆتۆمۆبیلێکی جۆری 405 لەسەر ڕێگای تەورێز-زەنجان لە دەڤەری هەشتروود، کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامەی ئەو دوو کەسە بریتین لە “مزگین پەڵەنگی” تەمەن 8 ساڵ کچی کەماڵ (کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە کوژرا) و “فەلەک پەڵەنگی” تەمەن 16 ساڵ کچی کەماڵە.

ئەم بنەماڵە خەڵکی گوندی مەلاحەسەنی سەر بە شاری ماکون کە مەبەستیان بووە بۆ تاران سەفەر بیکەن.

جێی ئاماژەیه که ڕەوشی تەندرووستی فەلەک پەڵەنگی ناجێگیرە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *