نەوسوود؛ بریندار بوونیکۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتیەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە 7ی پووشپەی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەفشین یووسفی” کوڕی یووسف، خێزاندار و خەڵکی شاری جوانرۆ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی کورتدا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی سنووری ئێرانەوە دراوەتە بەر هێڕشی گولـلە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، بەڵام ناوبراو لە پشتی بە سەختی بریندار بووە و تا ئێستا پزیشکەکان لە دەرهێنانی گوللـەکە لە پشتی دا سەرکەوتوو نەبوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەفشین یووسفی نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *