خۆکوژی گەنجێک لە پاوە

KMMK:

سێشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی “زانیار قادرپوور” ٢٠ ساڵ تەمەن، کوڕی ئەحسەن خەڵکی گوندی دزاور سەر بە شاری پاوە، پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم گەنجە لە نێو باخی خۆیان کە لە گەڕەکی میرئاوای پاوە هەڵکەوتووە دەستی داوەتە خۆکوژی و تەرمەکەیشی بۆلێکۆڵینەوەی زێدەتر ڕەوانەی پزیشکی یاسایی لە شاری پاور کراور.

شیاوی باسە، بە بۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆیی، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان، گوشاری گرانی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پاستیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستان دێنە هەژمار،

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: