KMMK:
سێشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی”ئەسعەد سەیدانی فەرد کوڕی ڕەحیم خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ و بەهلوول سەیدانی فەرد کوڕی کەریم خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ و بارزان میهەنی ١٧ساڵ تەمەن کوڕی شەوکەت” خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، لە نیوەڕۆی پێنجشەمە ٢٣ی بەفرانبار لە بەفر و کڕێوەی خەرەندی بنار بێ سەروشوێن بوون و چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەدواداچوەنی بەردەوام بۆ دۆزینەوەی ئەم سێ کۆڵبەرەوە لە لایەن خەڵکەوە بەردەوامە.
هێزەکانی چەکداریی و مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرا تا ئێستە هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوە و یارمەتیدان ئەم سێ کۆڵبەرە ون بووە نەداوە.
تا کاتی ئامادە کردنە ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم سێ کۆڵبەرە دەست نەکەوتووە.
ق.ش