دیارنەمانی سێ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی مەرگەوەڕی ورمێ

ک.م.م.ک
هەینی 24ی بەفرانباری 2721ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەگەلی “بارزان مەهینی کوڕی شەوکەت و 17 ساڵە، بەهلوول سەیدانی‌فەرد کوڕی کەریم و خێزاندار، ئەسعەد سەیدانی‌فەرد” کوڕی ڕەحیم خیزاندار و خەڵکی گوندی باوانن-ی سەر بە دەڤەری مەرگەوەڕی ورمێ، لە پاش نیوەرۆی دوینێەوە بەهۆی کڕیوەو بەفر بارینەوە لە دۆڵی بنار بێسەروشوێن بوونه.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەوڵ و ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان لەلایەن هێزە جەماوەریەکانەوە دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەرە.

شایانی باسە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەو سێ کۆڵبەرە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر دۆخی ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *