ک.م.م.ک:
چوارشەمە 22ی بەفرانباری 2721ی کوردی، چالاکوانێکی سیاسی بە ناوی کامیران تەکوک، خەڵکی کرماشان، دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 13ی ئەم مانگە، هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی ڕەزا بەهرامی کوڕی سەعید خەڵکی گوندی دەربەندی سەر بە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەرکراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو دوو هاوڵاتیە کراون، هیچ زانییارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع.س