ک.م.م.ک:
هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناونیشانی پەروانە تاهێری کچی خەلیل و دایکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی خڕە گۆش سەر بە شاری ورمێ، پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بارەوە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوت: کە پەروانە تاهێری بە بۆنەی کێشەی خاوخێزانی خۆکوژی کردووە.
ق.ش