KMMK:
هەینی ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران دوو کۆڵبەر بریندار بوون کە ناونیشانی یەک لەوان ئاشکرا کراوە، ناوی ئەم کۆڵبەرە محەممەد محەممەدی خەڵکی گوندی سەردەم سەر بە شاری ڕوانسەرە.
بە پێی هەواڵەکە ئەم دوو کۆڵبەرە لە سنووری نەوسوو بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون.
شیاوی باسە کە ئەم کۆڵبەرانە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێران تەقەیان لێکراوە.
جێگای سەرنجە کە کۆڵبەری کارێکی قورس و پڕ مەترسیدارە کە خەڵک لە ڕووی ناچاری و هەژارییەوە ڕووی تێدەکەن.
ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون یان بریندار دەبن. حکوومەتی ئێران لە ڕێی پەرەپێدانی هەژاری و بێ کارییەوە لە کوردستان هۆکاری ئەم کارەساتانەی ڕەخساندووە.
ق.ش


