KMMK:
یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، حەوت هاوڵاتی مانگی خەزەڵوەر بە ناوەکانی« ڤەرهاد پزیشکی، کەریم فروزش، وەفا پزشکی، ئەحمەد پزشکی، لوقمان پزشکی، عوسمان محەممود پوور و کامران پزشکی» خەڵکی بانە، هەر کام لەمانە بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لە شاری سنە ئازاد کران.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتیانە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوون.
لە کۆتاییدا پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوون.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتبوویە ئاراوە و لە ماوەی دوستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری کرابوون.
ق.ش