بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

چالاکێکی ژینگەیی بە دانانی بارمته له گرتووخانە دا ئازاد کرا

KMMK :

شەممە 11ی ی بەفرانباری 2721ی، هاوڵاتییەک بە ناوی “نەوید کۆنە پۆشی” چالاکی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەلەی سەوزی چیا، 30 ساڵە و خەڵکی دەڤەری مەریوان لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، تا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمته بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


شایانی باسە کە، نەوید کۆنەپۆشی لە ماوەی دەسبەسەری دا لە مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری بووە.


جێگای ئاماژەپێکردنە کە، لە ڕۆژی یەکشەممە 9ی خەزەڵوەر، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەر کرابوو.

نەوید کۆنەپۆشی، ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و چەندین ساڵە کاری ژینگەپارێزی دەکات و خۆبەخشانە بەشداریی لە کوژاندنەوەى سەدان ئاگری دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەریدا کردووە.


شایانی باسە کە تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


ع.س

Related posts

وشککردنی چاوی هاوڵاتییەک

Bilal Enferadi

لاوێکی خەڵکی شاری کانی دینار دەسبەسەر کرا

دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران و تاڵانی کۆڵ و باری کاسبکاران لەهەورامان و پیرانشار

Leave a Comment