KMMK:
هەینی 10ی بەفرانباری2721کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن محەمەدی 24 ساڵ و خەڵکی رەوانسەر لە کاتی کۆلبەری بە هۆی کەوتنەوەی خوارێ لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کرماشان.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن هەر دوو دەولەتی تورک و ئێران گەورەترین بەڵگەی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤە لە کوردستان.
ع. س