سەپاندنی دەساڵ و رۆژێک زیندان بەسەر بەندکراوێکی سیاسی دا

KMMK:

زیندانی سیاسی کورد شيرکۆ ئاگووشی خەڵکی پیرانشار لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵام کەریم خانی، بە دە ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ئەمساڵ پێی ڕاگەیەندرا.

ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان ناوبراو بە پێوەنی ئیلەکتەرۆنیکییەوە لە زیندانی ئێران لە نەغەدەوە ئازاد و دواجار بەر لێبوردن کەوتبوو.

جێی بیرهێنانەوەیە شێرکۆ ئاگووشی ڕۆژی ٩ی خەرمانانی ساڵی ٢٧١٩ ی کوردی پاش برینداربوون، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی تیرۆریستی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵی چەکدارانە و تێهەڵچوون لە گەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران ئەم حوکمەی بۆ دیاری کراوە.

هاوکات ڕۆژی هەینی هەشتی خەرمانانی ئەو ساڵە سادق ئارگووشی برای ئەم هاوڵاتییە بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسداران گیانی خۆی لە دەست دابوو.

هەروەها کاوە ئاگووشی باوکی ئەم دوو هاوڵاتییە ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی، دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *