خۆکوژی کچیکی گەنج لە مەهاباد

KMMK:

شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کچێکی گەنج بە ناونیشانی دیمەن بایزیدی کچی ئیسمایل ١٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێی خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە نەزانراوە.

شیاوی باسە، بە بۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆیی، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان، گوشاری گرانی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پاستیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستان دێنە هەژمار،

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *