ســنە/ دەسبەسەری هاوڵاتییەک

KMMK:

حەوتووی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەناوی “ساعید بەنەفشی” خەڵکی شاری سـنە پاش بانگهێشت و ئامادەبوونی لە ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە لایەن ڕایەدارانی ئەو ناوەندەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی هەواڵەکە وێڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستە زانیارییەک دەستنەکەوتووە بەڵام بەپێی ئەوە لە ڕۆژانی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک دژ بە گرانی بەنزین بانگهێشت کراوە ئەگەری پێوەندی بە بابەتەوە زۆرە.

ناوبراو تا ئێستە چەنددین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و زیندانی بە سەردا سەپێنراوە ،واتە لە ساڵی ۲۷۰۵ی کورد دەسبەسەر و بۆ ماوەی سێ ساڵ و هەشت مانگ لە زینداندا بووە.
شیاویمباسە باوکی ناوبراو خالید بەنەفشی لە دژبەرانی حکوومەتی ئێران بووە و ۲۹ساڵ بەر لە ئێستە ئێعدام کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۳۲۲ کەس دەسبەسەر کراوە ئەمە جگە لەو ڕێژە بەرچاوەی لەم ڕۆژانەی دوایی دەسبەسەر کراون و هێشتا ناویان ئاشکرا نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان