KMMK:
سێشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی ئارەش مینبەری کوڕی حسێن، زانیار مینبەری کوڕی ئەمان ئەڵڵا، سەیوان مینبەری کوڕی حیذمەت و میلاد مینبەری کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی بییەر سەر بە شاری سنە، ماوەی دەستبەسەرییان بۆ جاری دوویەم لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نوێ کرایەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، دەستبەسەری ئەم چوار هاوڵاتییە بە کوتەک و لێدان ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر هاتۆتە ئاراوە.
بە پێی هەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کەلووپەلی تایبەتی ئەم چوار هاوڵاتییە وەکوو کۆمپیۆتەر و موبایل دەستیان بەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانن.
نوێ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە، تەنیا و تەنیا بە مەبەستی گوشار و ئەذکەنجە ە لێوەرگرتنی دانپێدانانە.
تا دەمی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک دەرنەکەوتووە.
ق.ش


