هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر دەکەن

KMMK:
دوشەممە 30ی بەفرانبار 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی کیانۆش ڕەحمانی کوڕی میرزا خەڵکی گوندی لوون ساداتی سەر بە شاری کامێران دوای ئەوەی بانگکرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سوپا لەو شارە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە، هێڕشیان کرد سەر ماڵی ناوبراو لە گوندی لوون سادات، بەڵام شکستی هێناون لە دەستبەسەر کردنی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە بە بنەماڵەی ناوبڕاو بێڕێزی کردوون.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتیەیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی لە لاپەڕەی تایبەتی ئینستاگرامەکەیدا دەسبەسەر کردووە.

جێی تێبینییە، کە زیندانیی سیاسی حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەکشەممە 28ی بەفرانبار بە نهێنی لە زیندانی ئێران لە شاری سنە لەسێدارە دراوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *