بە هۆیی تۆپباران و بۆمبارانەکانی حکومەتی تورکیا، کچە کوردێکی گەنج کە بۆ سەردان گەرابۆوە کوردستان و سەردانی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی مەدیا و قەندیلی کردبوو، گیانی لەدەست دا.
ڤینیا شەمزینی دانیشتووی ولاتی ئالمان کە بە سەفەر گەڕابۆوە کوردستان، ئەو کچە کوردەیە کە بە هۆیی بۆمبارانەکانەوە گیانی لەدەست داوە.
ڤینیا لە گەرانەوەی بۆ کوردستان سەردانی هەرێم مەدیا و قەندیل دەکات و دەخوازێ بەشداریی دەورەیەکی پەروەردەی سیاسی بێت، ئەو پەروەردانە سەبارەت بە سیاسەت، مێژووی کوردستان، ژنۆلۆژی و هتد بەرێوە دەچن و گەنجانی کورد بەشداریان تێدا دەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، شەوی رابردوو ۳٠ ئاپریل لە کاتژمێر ۱۰ی شەو، فڕۆکەکانی تورکیە بەخەستی بۆمبارانی چیاکانی قەندیل لە دۆڵی زارگەلی و هیندیک شوینی دیکەی کردوە، ئەو بۆمبارانانە چەندین گوند و شوێنەواری نیشتەجێی خەڵکی خاپوور کردوە و زەرەر و زیانی زۆری ە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیاندوە.
ڤینیا شەمزینی دەکەوێتە زەر ئەو بۆمبارانە و گیانی بەخت دەکات.
جێی ئاماژەیە بە دەست پێ کردنەوەی شەر لە لایەن تورکیاوە دژ بە کوردستان، رۆژانە ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان بۆمباران دەکرێن و خەڵک قوربان دەبن، بەڵام حکومەتی هەرێم کوردستان هیچ هەڵوێستێکی لەهەمبەر هێرشەکانی تورکیا و بەزاندنی سەروەری خەکی کوردستان نیشان نەداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان