٥ چالاکانی کرێکاری لەسنە قۆڵپێچ کران

قۆڵپێچ کردنی چالاکانی کرێکاری لەسنە

لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ۵چالاکی کرێکاری لە بەردەم ماڵی رێخراوی کرێکار قۆڵ پێچ وراگوێزی شوێنێکی نادیار کران

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ئەمڕۆ۱۱گوڵانی ساڵی۱۳۹۵هەتاوی بەپێی راگەیاندنی رێخراوی ماڵی کرێکار بۆ ئەنجام دانی رێ پێوانێک بەبۆنەی ساڵ رۆژی جیهانی کرێکار لە کات ژمێر۹بەیانی هەژمارێکی زۆرلە کرێکاران وچالاکانی کرێکاری بە گردبووبەوەیان و بە مەبەستی دەستێوەردانی رێپێوانەکە لە ژێر پردی مەردۆخی شاری سنە دەستیان بە پڕوپاگەندەو داواکاری خۆیان کرد کە رووبەرووی هێزیکی ئەمنی زۆر بوونەوە.

هێزە ئینتزامیەکان بەزیاد بووبی جەماوەرەکە هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەکە چەندین چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی”لوتف اللە ئەحمەدی، نادر رەزا قولی،حسین حسن ئابادی ویەدوڵا سەمەدی و زاهید مورادیان ،دەست بەسەرکرد

دەوترێت ئەژماری دەست بەسەر کراوەکان زۆرترە بەڵام تا ئێستا ناوی کەسێکی تر بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نەگەیشتووە
شایانی باسە هیچ کەس لە کاربەدەستانی رێخراوت ماڵی کرێکار لە رێ پێوانەکە بەشدار نەبوون و تەنیا کرێکاران و چەندین چالاکی کرێکاری لە گردبوونەوەکەدا بەشداربوون

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان