KMMK:
سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی کەریم پوورمحەممەد کوڕی عەلی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران ناوبراویان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش