KMMK:
سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ئامانج قوربانی لە چالاکانی ناسراوی بواری ژینگەی کامێران بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی کە بە شاراوەیی حوکمی ئێعدامی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی تیرۆریسمی ئیسلامی ئێراندوە جێبەجێ کرا، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لە کامێران لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا لە گەڵ ئامانج قوربانی بۆ وڵامدانەوەی هەندێ پرسیار لە سەر بەشداری چالاکانەی لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی، سەردانی ئەو ناوەندە بکات و هاوکات دەستبەسەری دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی سپای پاسداران لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا لە گەڵ براکەی، پێی دەڵێن کە بۆ ماوەی مانگێک بۆ براکەتان دەستبەسەری دیاری کراوە.
هەروەها لە لایەن سیستەمی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران چەندد کەسی دیکە لە بنەماڵەی ئەم چالاکە ژینگە پارێزە هەڕەشەی بانگهێشت و دەستبەسەری لە ڕۆژانی داهاتوو کراون.
شیاوی باسە کە ئامانج قوربانی لە دامەزرێنەرانی کەلتووری خۆشەویستی ژینگە لە کوردستان و لە بنیاتنەرانی جوڵانەوەی مەدەنی زاگرۆسانەیە.
ئامانج قوربانی لە چالاکانی ناسراوی بواری ژینگەیە کە پتر لە دەیەیەکە لەو بوارەدا چالاکی بەرچاوی هەیە.
چەندد جاڕێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بۆنەی لیدێر بوون لە گەڵ دیکەی چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان لە گەڵاڵەی بەناو زاگرۆدانە هەڕەشەی لێکراوە و پێشینەی دەستبەسەریشی هەیە.
ق.ش