KMMK:
دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی یاسین ئەعزەمی ٢٤ ساڵ تەمەن کوڕی عەزیز خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە، یاسین ئەعزەمی ـ یان بە نێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئوم هاوڵاتییە، پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر پێشینەی دەستبەسەری هەبووە.
ق.ش