سێ دەستبەسەرکراو بە کەفالەت لە زیندانی ئێران لە مەریوان ئازاد کران

KMMK:
پێنجشەمە 25ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی محەمەد ئەحمەدی و فەرید درەخشانی و ئیدریس بەهرامیان بە کەفالەت تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لەم شارە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو سێ هاوڵاتییە بە کەفالەتی 500 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکراون.


جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ناوبراوەکان لە ڕێکەوتی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەنەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنی لە مەریوان و دواجار دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گوازرایەنەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەت لەم شارە دا.


شایانی باسە کە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم سێ هاوڵاتی کراون لەبەردەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *