کافەی کتێبی ئەندێشەی پیرانشار پلۆمپ کرا

KMMK:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کافەی کتێبی ئەندێشە لە لایەن ئیتلاعاتی ئێران لە پیرانشار پلۆمپ کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە نێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەر نووسینگەی کافەی کتێبی ئەندێشە و دەستیان بە سەر کتێب و کەلووپەلە ئەم ئەنجوومەنە مەدەنییەدا.

شیاوی باسە کە، پلۆمپی کافەی کتێبی ئەندێشە پاش دەستبەسەری سێ ئەندامی ئەم ئەنجوومەنە مەدەنییە بە ناوەکانی« جەهانگیر ساغەرنیا، خەبات خەتیاڵ و میلاد هستف» هاتۆتە ئاراوە.

ئەم دوو ئەندامەی کافەی کتێبی ئەندێشە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە پیرانشار بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوازرابوون.
ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، جەهانگیر ساغەرنیا و خەبات خەتیاڵ هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی لە زیندانی ئێران لە نەغەدە ئازاد کران.

کافەی کتێبی ئەندێشە ساڵی ٢٧١٦ی کوردی، دامەزرا و لە بواری بەڕێوەچوونی سمینار،پەنێلی پسپۆڕی و زانستی، ڕێوڕەسمی ناداندنی کتێب و بەشداری لە کەمپەینی پشتیوانی لە بوولەرزە بەرکەوتوانی کرماشان و قوتوور چالاکی هەبووە.

ئەم ئەنجوومەنە مەدەنییە بە شێوەی بەردەوام بە بۆنەی چالاکییەکانییەوە لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە پیرانشار بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *