KMMK:
یەکشەمە 14ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەعدی منبەری 26 ساڵە، کوڕی عوسمان و سیامەک ئارەنگ 26 ساڵە و کوڕی یەدووڵلە و خەڵکی گوندی نییەر- ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەنەوە.
بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەرکردووە.
شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س