ژنێکی سنەیی لەلایەن براکانیەوە کوژرا

KMMK:
ڕۆژی هەینی 12ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی سەحەر ڕەزایی خەڵکی گوندی باوەرێز- ی سەر بە سنە لەلایەن براکانییەوە لەسەر بنەمای پاراستنی شەرەف کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو هاوڵاتییە بەهۆی پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ کەسێکی تردا لەلایەن براکانیەوە کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە تا ئێستا هیچ بکوژ یان بکوژەکانی لەلایەن دەزگاکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر نەکراون.

جێی تێبینیە کە تەرمی ناوبراو بەبێ هیچ مەراسیمێک بەخاک سپێردراوە.

سەحەر ڕەزایی تەمەن 33 ساڵ دوو منداڵی هەیە و مێردەکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *