KMMK:
پێنجشەمە 5ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی نیهاد محەمەدپوور، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی عەبدوڵا و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی ژارژای سەر بە ناوچەی مرگەوەری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار و دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ مەبەستی چارەسەری پزێشکی گوازرایەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ و دەست و پێی کەلەپچە کراوە و لە ژێر چاودێری هێزەئەمنیەکان دایە.
پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نموونەیەکی ئەشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی ئەم دوو حکوومەتە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.
ع. س


