برینداربووني پێنج کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

KMMK:

دوشەممە 1ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، بە هۆی هەڵگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی کە کۆڵبەری هەڵگرتبوو، لەسەر ڕێگای ملەپاڵنگانەی جوانڕۆ، پێنج کۆڵبەری خەڵکی گوندی نیمەکارەی سەر بە میرێاوای سەلاسی باوەجانی، بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتووە بە KMMK ، بە مەبەستی چارەسەری کۆڵبەرە بریندارەکان گوازرایەنەوە بۆ نەخۆشخانە.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانە بەدەستەوە نییە.

ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی سەربازەکانی حکومەتەکانی ئێران و تورکیا ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: