مریەم سادقی، چالاکوانی کرێکاری ئازادکرا

KMMK:

چوارشەمە 12ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، مریەم سادقی، چالاکوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی شاری سنە بە کەفالەت لە زندان ئازاد کرا.

ئەو چالاکوانە کرێکارییە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئامادەبوون لە پرسەی دایکی هاوژینەکەی، زاهید مورادیان و وتنەوەی پارچە شیعرێک لە وەسفی دایە ئاسیه عەزیمی دەسبەسەر کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، مریەم سادقی مافی پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی یان ئەوەی کە پارێزەری هەبێت، رەتکراوەتەوە.

ناوبراو دوای دابین کردنی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە ئازاد کرا.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *