تیرۆر و بێسەروشوێنکراوانسلایدەرهەواڵەکان

زیندانییەك بە ھۆی زەبری باتۆمی ھێزەكانی زیندانی حكوومەتی ئێران لە سنە كوژرا KMMK: سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی،زیندانییەك بە ناونیشانی خوسرەو جەماڵی فەڕ ٢٦ساڵ تەمەن بەھۆی زەبری باتۆمی ڕایەدارانی زیندانی حكوومەتی ئێران لە سنە گیانی خۆی لە دەستدا.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، ڕایەدارانی زیندان خەسرەو جەماڵی فەڕــ یان كە لە ڕێكەوتی ناوبراو لە بەشی كەرەنتینەی زیندانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە لە گەڵ زیندانییەكی دیكە تێھەڵچبوو سەریان دایە بەر زەبری بەردەوامی باتۆم و مردنی ناوبراوی لێكەوتەوە.

بە پێی كوتەكانی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بێجگە لە زەبری باتۆم بەڵكوو ڕەوانە نەكردنی بۆ نەخۆشخانەیش كاریگەری زۆری ھەبووە لە گیان لە دەستدانی ناوبراو.

دەكوترێ كە، زیندانیانی بەندكراو لە زیندانی حكوومەت لە سنە خوازیاری چاولێكردنی كامێرەكانی ناو زیندان و لێكۆڵینەوەی چاودێرانی سازمانی زیندانەكان و ھێزی قەزایین، بەڵام تسا ئێستە وڵامێكیان وەرنەگرتووە.

ق.ش

Related posts

دژایەتی لەگەڵ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئەزادی تیجاری (بازرگانی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبیانووی گەشەی قاچاخی شت ومەک

۱٤۲ساڵ زیندان بۆ دەمیرتاش و  ٨۳ ساڵ زیندان بۆ یۆکسکداخ لە لایەن داواکاری گشتی تورکیاوە

ڕفاندن وبێ سەروشوێن کردنی دوو ئەندازیاری کوڕد لەشاری هەمەدان

Leave a Comment