KMMK :
چوارشەمە 12ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی ئۆمێد موزەفەری کوری حەمید و خەلکی شارۆچکەی نۆشین شاری سەر بە شاری ورمێ بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی داوە و بە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری خۆکوژیی ئەم شارۆمەندە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە کێشە ئابورییەکان، کێشە سیاسییەکان و فشارە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و کوردستانن و نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆکوشتن ئەدەن، خێزاندارن و ناتوانن بژێوی مناڵەکەکانیان پەیدا بکەن.
ع.س