بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە هاوڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو

KMMK:

چوارشەمە 12ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی هێمن ئیبراهیمی خەڵکی گوندی شەلماش-ی سەر بە شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مینێک ل قاچی بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە کۆمەلەی مافی مروڤی کوردستان، ناوبراو لەنزیک گوندی دۆڵەتوو خەریکی لەوەڕاندنی مەڕووماڵاتی بووە و بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەجێ ماوە، بە سەختی لەپێدا بریندار دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، کە ناوبرا بۆ چارەسەری پزێشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری ورمێ.

شایەنی باسە کە هەموو ساڵێک لە کوردستان چەندین کەس دبنەوە قوربانی پاشماوەکانی مین کە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق کە پاش شەڕی هەشت ساڵە بەجێ ماون و تا ئێستا هەوڵی جدیان بۆ کۆکردنەوە و پاککردنەوەی سنورەکانی کوردستان لەو مینانە نەداوە.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: