دەستبەسەرکراوانی بادینان بە زووترین کات ئازادبکەن

KMMK:

ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی دەڤەری شیلادزێ لە باشوری کوردستان و کردەوەی سەرکوتکارانە و داگیرکەرانەی ئەرتەشی تورکیا لە لاێیک و پشتیوانی نەکردنی حکومەت و حیزبی باڵادەست لەو دەڤەرە و هەڵوێستی نیشمانپەروەرانە و ڕاپەڕیوی شیلادزێ ئەوەی دەهێنا گەلی کورد بە گشتی و گەلی بەهەڵوێست و شۆرشگێڕی باشوری کوردستان پشتگیری هەمە لایەنەی ئەو خەڵکە ستەمدیدەیەی شیلادزێیان بکرداێیت.

ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە هەردەم بەرژەوەندی و مافەکانی تاک و کۆی گەلی کوردستانمان خستۆتە پێش بەرژەوەندی هەمو حیزب و لایەنێک ، پشتیوانی لە خەڵک و دانیشتوانی شیلادزێ دەکەین و داوا دەکەین، حکومەتی تورکیا وەک تاوانبار بناسرێت و لێپرسینەوەی لێبکرێت.
رۆژی 23ی ژانویەی 2019، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دوو بۆردومانی جیاوازادا لە رەشاڤە ( كەمەری ئامێدی) لە ناحیەی دیرەلوكی سەربە قەزای ئامێدی شەش هاووڵاتی ناوچەكەیان كردە قوربانی.

ئەو شەش هاووڵاتیە كە بەمەبەستی راوە ماسی چوبونە ئەو ناوچەیە ، لەو بۆردومانەدا چواریان گیانیان بەخت کرد و دوانیشیان برینداربوون.

وەک پڕچکدانەوە، گەنجانی ناوچەكە بە خۆپیشاندان بەرەو بنكەی سەربازی ( سیرێ) كە لە كۆمەڵگەی سیرێیە بەڕێكەوتن ، دوای ئەوەی سەربازانی ناو بنكە سەربازیەكە تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەكەن و 7 هاووڵاتی برینداربوون و خۆپیشاندەرێكیش گیانی بەخت کرد.

لە دوای خۆپیشاندانەكەی شیلادزێ چەندین هاوولاتی لە لایان هیزە ئەمنیەکانی حکومەتی هەریمی کوردستانەوە دەسبەسەرکران .
رۆژی ١١ی شوبات دادگای دھۆک لە بری ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان، مانەوەی ئەو کەسانەی درێژ کردۆتەوە و چەندین کەسیان گواسترانەوە بۆ دادگای دیرەلوک کە دەگوترێ شوێنی تایبەت مەندە و بە مەبەست هەناردەکراون.
دۆسییەکانی ھەریەک لە پێنج ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تر: شێروان شێروانی، بەدەل بەرواری، تاکوور زەردەشتی، رێکان رەشید و ئەیاز کەرەم لە دادگای دھۆک ماونه‌ته‌وه‌.

بۆیە دۆسیەی ئەو چەند چالاکوانە كراوه‌ته‌ دۆسیەیەکی سیاسی و رێچکەی یاسایی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە، دەکرا بە یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠ی رێکخستنی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە.

لە ماوەی تەنیا چوار ساڵدا 823 جار هه‌رێمی كوردستانی له‌ رێگای فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌كانی ئەرتەشی تورکیاوە بۆردوومان كراون و به‌و هۆكاره‌ش زیاتر لە ٢٠ ھاووڵاتی گیانیان بەخت کردوە‌.
ئیمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو بڕیارەی دادگاەی دیەلوک بە پی یاسای ژومارە دەی(۱۰) ئاسایشی نیشتمانی عیراق و هەریمی کوردستان و هەروەها یاسا بنەرەتیەکانی مافی مرۆڤ وەکو بەندەکانی ١٠، ١٨، ١٩ ، ٢١ ، ٢٧ کە بە ڕوونی لە مافی بەشدار بوون لە کۆر و کۆمەڵی هاونیشتمانان و هەر وەها دادپەروەرانە لە گەڵیان هەڵسوکەوت بکرێت لە لایەن دام و دەستگاکانی حکومەتەوە ، بە ناپەسەند و نا دادپەروەرانە دەزانین و داوا لە حکومەت و دەستگای دادی هەریمی کوردستان ئەکەین بە زوترین کات ئەو دەسبەسەرکراوانە ئازاد بکات.
هەر وەها داوا لە گەلی کورد لە باشوری کوردستان دەکەین کە نەهێڵین مافە بنەڕەتیەکانیان لە لایان هیچ دەستگایکی ئەمنی و سیاسیەوە پێشێل بکرێت و بۆ سیستەمێکی دادپەروەرانە و مافی مروڤی لە باشوری کوردستان تێکوشانی هەمەلایانە بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان