دەسبەسەر کردنی هاووڵاتێکی شاری سنە

KMMK:
چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، چالاکوانێکی خەڵکی گووندی باینچوو‌ سەر بە شاری سنە بە ناوی پووریا ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەرکرا.

جێگای ئاماژەیە کە دەسبەسەر کردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپارێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەردێ و زیادتر دەبێ و بە پێی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۶۳ چالاکوانی کورد دەسبەسەر و زیندانی کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان