KMMK:
بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ھاوڵاتییەكی خەڵكی بۆكان بە ناونیشانی سمكۆ مەعرووفی، چالاكی ژینگەپارێزی وڵات بۆ جێبەجێكردنی حوكمەكەی كە ساڵێك زیندانییە، بۆ بەشی جێبەجێكاری حوكمەكانی دادسەرای حكوومەتی ئێران لە شاری بۆكان بانگھێشت كرا.
شیاوی باشە كە ناوبراو مانگی گوڵانی ساڵی ٢٧٢١ی كوردی، لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای سزاكانی حكوومەتی ئێران لە شاری بۆكان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە ساڵێك زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغە بوونی چوونە دەرەوە لە وڵات مەحكووم كرابوو.
جێی ئاماژەیە كە ئەم حوكمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی حكوومەتی ئێران لە ورمێ وەكوو خۆی پشتڕاست كرایەوە.
شیاوی باسە كە بەڕێز مەعرووفی ڕێكەوتی ١٨ ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠ی كوردی، لە لایەن ھێزە ئرمنییەكانی حكوومەتی ئێران لە بۆكان دەستبەسەڕ و ڕێكەوتی ١٧ی خاكەلێوەی ٢٧٢١ی كوردی بە دانانی بارمتە ئازادكرا.
بەڕێز مەعرووفی پێشووتریش بە بۆنەی چالاكییەكانی مێژینەی دەستبەسەری و مەحكوەمییەتی ھەیە.
ق.ش