هاوڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی ئێران کوژرا

KMMK:

پێنجشەمە 29ی رەزبەری 2721ی کوردی، موحسین ئیبراهیمی تەمەن 28 ساڵی خەڵکی کرماشان ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی حکومەتی ئێرانەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کاتی ڕاونانێکی هێزەکانی ئینتزامی حکومەتی ئێران لەگەڵ موحسین ئیبراهیمی، کە مەبەستی دەسبەسەرکردنی بووە، هێزەکانی حکومەتی ڕاستەوخۆ لەسەر پردی گیشای تاران تەقەیان لەو هاوڵاتیە کردووە و کوشتووە.

لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە بووە هۆی دەرکردنی فەرمانی دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: